بەرشلۆنە بەنیازی ئەنجامدانی دوو گرێبەستە

خوان لاپۆرتا سەرۆكی بەرشلۆنە بەنیازی ئەنجامدانی دوو گرێبەستە بۆ ئەوەی ڕیزەكانی یانەكەی بەهێزتربكات.

یانەی بەرشلۆنە لە چوار یاریی ڕابردوودا لە خولی ئیسپانیا یەك یاریی براوە بووە و لە دوو یاریی سەرەتای چامپیۆنزلیگیش شكستیهێناوە.

خوان لاپۆرتا دەیەوێت پێكهاتەی یانەكەی بەهێزتربكات و بڕیاریداوە دوو یاریزان لە گواستنەوەی زستانەدا بكڕێت.

بەپێی هەواڵی دەزگاكانی ڕاگەیاندن، ڕەحیم سترلینگی یاریزانی مانچستەر سیتی و دانی ئولمۆی یاریزانی لایبزیگ، ئەو دوو یاریزانەن كە لاپۆرتا چاوی تێبڕیون.

پاش ڕۆیشتنی میسی و گریزمان، تیپەكە لە هێڵی پێشەوە تووشی ئاستەنگی بووە لە تۆماركردنی گۆڵدا و ئەگوێرۆ و دیمبلی و برایسوایتیش بەهۆی پێكانەوە دووركەوتوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ئیتاڵیا چی ڕووده‌دات؟ زۆرینه‌ی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گیریانخواردووه‌

بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی ئیتاڵیاوه،‌ ڕێگری له‌ چه‌ندین یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی کردووه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان…
Total
0
Share