لە هەڵەبجە تەرمی پۆلیسێک دۆزرایەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، تەرمی پۆلیسێک لە نزیک بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک بەناوی (ف،ا،ح) دۆزراوەتەوە، کە پۆلیس بووە لە لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان”.

بە وتەی بەرزان عوسمان تیمەکانی بەڵگە و تاوان و بنکەی پۆلیسی سیروان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە ڕووداوەکە و لە ئایندەدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕادەگەیەندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند دەرۆزەکەرێکی دیکە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، ژمارەیەک دەرۆزەکەریان دەستگیرکردووە کە “هاوڵاتییانیان بێزارکردووە”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەی پۆلیسی…
Total
0
Share