پۆلیسی هەولێر: ژنێک بەهاوکاریی براکەی هاوسەرەکەی کوشتووە

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، ژنێک بەهاوکاریی براکەی هاوسەرەکەی کوشتووە و بکوژەکان دەستگیرکراون.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ژنێک بەهاوکاریی براکەی، هاوسەرەکەی کوشتووە”.

بەپێی گێڕانەوەی پۆلیس، ئێوارەی دوێنێ لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر دوای ئەوەی دەمەقاڵێ لەنێوان ژن و مێردەکەدا دروستبووە، ژنەکە بە هاوکاریی برایەکی کە تەمەنی 20 ساڵە، مێردەکەی کوشتووە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو خێزانە بە ڕەچەڵەک عەرەبن و نیشتەجێی هەولێرن، پیاوەکە تەمەنی 30 ساڵە و ژنەکەش تەمەنی 29 ساڵە.

تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کردوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوەن دڵشاد: گەنجێکی کوردی 15 ساڵ لە زیندانی بەریتانیا توشی نەخۆشیی دەروونی بووە

بەرپرسی نووسینگەی سلێمانیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق کەیسێکی مەترسیداری گەنجێکی کورد دەگێڕێتەوە. دەوەن دڵشاد، بەرپرسی نووسینگەی سلێمانیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پرسەكانی “كارەبا و مۆڵەتی خوێندن و ئابوری” تاووتوێ دەكات

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووەوە، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا ڕەشنوسی چەند پرۆژەیاسایەك تاووتوێ بكات. بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و…
Total
0
Share