پارتەكانی باكوور ‘هاوپەیمانیی كوردستان’ پێكدەهێنن

چەندین پارت و ڕێكخراوی كورد لە باكووری كوردستان و توركیا، یەكیانگرت و لەژێر ناوی “هاوپەیمانیی كوردستان”دا كۆبوونەوە.

لەوبارەیەوە پارتی دیموكراتی گەلان “هەدەپە” ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “10 پارت و كۆمەڵە لە دیار بەكر كۆبوونەتەوە و بڕیاریانداوە هاوپەیمانییەكی كوردستانیی هەمیشەیی پێكبهێنن.”
هەدەپە ناوی بەشێك لەو پارتانەی ئاشكراكردووە و دەڵێت، “لەو پارتانەی كە بەشداریی هاوپەیمانێتییەكە دەكەن، پارتی مرۆڤ و ئازادی، پارتی شیوعی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان-ـن.”
مەدحەت سنجار، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان “هەدەپە” ڕایگەیاندووە، “ماوەیەكی زۆرە سەردان و دیدار هەن بۆ ڕێگەخۆشكردن لەپێناو پێكهێنانی هاوپەیمانی، بەڵام ئێستا بۆ یەكەمجارە بەشێوەیەكی ئاشكرا و بەرجەستەكراو، هاوپەیمانییەكی كوردستانیی هەمیشەیی پێكدەهێنرێت.”
هاوسەرۆكەكەی هەدەپە جەختدەكاتەوە كە “یەكێتیی نیشتمانی، دۆزێكی گرنگە بۆ كورد، چونكە بوونی گەلی كورد وەك نەتەوە لە مەترسییدایە. دیموكراسی لە توركیا-ش بەبێ بەشداریی كورد بەدینایەت.”
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەنابەرانی ڕۆژهەڵات گردبوونەوە و داوای وەڵام لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن

بۆ پشتگیریكردن لەو گەنجەی خۆی سوتاند و دووپاتكردنەوەی داواكارییەكان، پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر…
Total
0
Share