سبەی لەم ناوچەیە نەوت دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سورداش رایدەگەیەنێت، سبەینێ نەوتی سپی لە شارۆچكەی سورداش و گوندەكانی دەوروبەری دابەشدەكرێت بۆ هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر بە 60 هەزار دەدرێتە هاوڵاتییان.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سورداشدا هاتووە، ئەم بڕە نەوتە گوندی سەرگەڵو گوندەكانی دەوروبەری ناگرێتەوە لەبەر ئەوەی ئەوان لە چەند رۆژی داهاتوودا نەوتی پێویستیان بەدەستدەگات.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە هاوڵاتییان كارتی زیرەكی نەوت ئامادەبكەن و لە كاتی وەرگرتنی بەشە نەوتەكەدا و تەنها كۆدی 284 دەتوانێت نەوت وەربگرێت و كۆدی دەرەوەی قەزای دوكان نەوتیان پێنادرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share