ورمێ.. ژنە پێشمەرگەیەکی زیندانیکراو کە پێشتر لە هەرێمی کوردستان بووە بە “کەفالەت” ئازادکرا

شەهناز سادقی، ئەو ژنە پێشمەرگەیە بوو دوای ماوەیەک ئەندامی لە پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە هەرێمی کوردستان گەڕایەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام زیندانیکرا و بە سێ جۆر سزای بەسەردا سەپا.

ساڵی ڕابردوو کاتێک شەهناز و کچەکەی بەناوی “ئەیناز زارع” گەڕانەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکران، دوای ئازادکردنی کچەکەی شەهناز لەلایەن دادگای شاری ورمێوە بە 15 ساڵ زیندانی سزادرا، بەڵام دوای پێداچوونەوە بە سزاکەیدا بەندکرانەکەی کەمکرایەوە بۆ پێنج ساڵ و چەند ڕۆژی ڕابردووش بە کەفالەت ئازادکراوە.

ڕیکخراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاشکرایکردووە ، “شەهناز تا بڕیاری کۆتایی سزاکەی کە پێنج ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی بووە بە دانانی 500 ملیۆن تمەن ئازادکراوە”.

شەهناز سادقی ئەگەرچی چەند ساڵێک لە هەرێمی کوردستان بەشداری ڕیزەکانی حزبی ئازادی کوردستان (پاک)ی کردووە، بەڵام دواتر بە فشاری خێزانەکەی و بە هەماهەنگی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ گەڕاوەتەوە ئێران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسییەی شەهناز بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندووە، “کاتێک خۆی و کچەکەی گەڕاونەتەوە شاری ورمێ لەلایەن ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ئازاردراون و ناچارکراون بە دانپێدانانی چەند تۆمەتێک، هەروەها هێزەئەمنییەکانی ئێران داوایان لە شەهناز کردووە وەک نوێنەری ئەوان کاربکات و پەیوەندی لە حزبەکەی نەبڕێت”.

حزبی ئازادی کوردستان بناغەکەی لە ساڵی 1991 ەوە دامەزراوە و سەرەتا بەناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانەوە کاریکردووە، بەڵام دواتر ناوەکەی گۆڕیووە بە حزبی ئازادی کوردستان.

ئەم حزبە بنکەی سەرەکی لە هەرێمی کوردستانە و نزیکە لە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە، لە شەڕی دژ بە داعشدا لە دوای ساڵی 2014 وە هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگەیان کردووە بۆ تێکشکاندنی داعش و لەلایەن حسێنی یەزادان پەناوە سەرپەرشتی دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران: ئەوانەی کۆبوونەوەکەی هەولێریان کرد هۆشیاری سیاسیان نەبوو

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ڕایگەیاند، ئەوانەی کۆبوونەوەکەی هەولێریان ئەنجامداوە هیچ هۆشیارییەکی سیاسیان نەبووە. نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی…
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین هه‌موو لايه‌ك پابه‌ندى یاسای بودجە بن

پاش پەسەندكردنی بودجەی عێراق، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە، “په‌سه‌ندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی…
Total
0
Share