سێ هەزار بەرمیل نەوت لە كەناراوەكانی كاڵیفۆرنیای ئەمریكاوە ڕژانە زەریای ھێمنەوە و ڕووداوەكە بە “كارەساتێكی ژینگەیی” ناوزەددەكرێت.
وەك لە وێنەكاندا دەردەكەوێت، چەوریی نەوتەكە ڕووبەرێكی فراوانی ئاوی گرتووەتەوە و دەسەڵاتدارانی ئەمریكا دەڵێن 13 میلی چوارگۆشەی ئاوی زەریای هێمنی داپۆشیوە و زیانێكی زۆری بە سروشت و ژینگە گەیاندووە.
چالاكوانان و ژینگەپارێزانی ئەمریكا لەڕێگەی تویتەرەوە ئاشكرایانكردووە كە ڕژانی نەوتەكە بووەتەهۆی مرداربوونەوەی ژمارەیەكی زۆری ماسی و باڵندە و دزەیكردووە بۆ خاكی كەنار زەریاكە و مەترسی لەناوچوونی گیانلەبەرانی سەر وشكانیش لەئارادایە.
ئەو نەوتە لە سەكۆیەكی ناو زەریاوە ڕژاوەتە ئاوەوە كە لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمریكییەوە خاوەندارێتی دەكرێت، بۆیە شارەداری هنتگتۆن دەڵێت، “لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕووبەڕووی لایەنی بەرپرس دەبینەوە و هەموو كارێك دەكەین بۆ ئەوەی كارەساتە سروشتییەكە چاكبكەنەوە”.