وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم سەرۆک ترەمپدا کراوەن.
کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمریکا ڕایگەیاند، “سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم سەرۆک ترەمپدا کراوەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بژاردەی دڵخوازی ئەو دیپلۆماسییە.”
ئەم لێدوانەی کۆشکی سپی لە کاتێکدایە کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە چەندین بەرەی جیاوازی ناوچەکە و جیهاندا لەبەردەم ئاڵنگاریی سیاسی و ئابوریدایە، بەتایبەت لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چاودێرانیش پێیان وایە واشنتن دەیەوێت لەڕێگەی فشاری ئابورییەوە لایەنەکان ناچاری مێزی گفتوگۆ بکات پێش پەنابردن بۆ هەر کارێکی سەربازی.