ڕاداری ڕیاڵ مەدرید چاودێری خستووەتە سەر سێ یاریزانی لایپزیک

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە هەوڵەکانی بۆ کۆکردنەوەی باشترین لاوانی جیهان نەوەستاوە، لە ئێستادا چاودێری سێ یاریزانی یانەی لایپزیک دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی دیفێنسا سەنتڕاڵ، دۆزەرەوەی بەهرەکانی یانەی شاهانە لە ئەڵمانیایە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان لایپزیک و بوخوم لەچێوەی یارییەکانی بوندس لیگا لە یاریگا ئامادەبووە.

دیفێنسا نووسیویەتی، ڕاداری ڕیاڵ مەدرید ئەمجارە لەسەر سێ یاریزانی یانەی لایپزیکە، کە پێکهاتوون لە نۆردی موکیلی، ئیلاش مۆریبا و کریستۆفەر نکونکو، یەکەمیان بەرگریکارە، دووەمیان یاریزانی پێشووی یانەی بەرشلۆنە بووە و لەپێگەی ناوەند یاریدەکات، سێیەمیشیان یەکەمین یاریزانی یانەی لایپزیکە بەدرێژایی مێژوو، لە خولی یانە پاڵەوانەکان هاتریکی تۆمارکردووە (بەرامبەر مان سیتی) و لەپێگەی ناوەندی هێرشبەر یاریدەکات.

لەنێوان ئەو سێ یاریزانەدا، سەرنجی یانەی شاهانە لەسەر نۆردی موکیلی-یە، کە لەیەک کاتدا دەتوانێت لە پێگەی سەنتەری بەرگری و بەرگری باڵی ڕاست یاریبکات.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ ناچارە لەپێناو محەمەد سەڵاح یاساشکێنی بکات

بابەتی دواتر

دەزگای لوتکە: سەدان خێزانی کورد و عێراقی لە سنوورەکانی بیلاڕوسیا بێ نان و ئاون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share