نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال پەیامێكی بڵاوكردەوە، بە ڕێزەوە یادی خەبات و تێكۆشانی دەكاتەوە بۆ بەدیهێنانی مافی گەلی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی لە تویتەرەوە پەیامەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
“ئەمڕۆ له يادی كۆچى سەرۆك مام جەلالدا بە ڕێزەوە یادی خەبات و تێكوشانیان بۆ ھێنانەدی مافەكانی گەلانی عێراق و گەلی كوردستان بەتایبەتی دەكەینەوە، مام جهلال ئاواتهخوازی یەكڕیزی، تەبایی و برایەتی بوو كە كلیلی سەركەوتنمانە، یادەوەریتان بەخێر و گیانتان شاد”.