وێنە.. کۆنسێرتی میوزیکی هاوبەشی کوردی – چیکی بەڕێوەچوو

ئێوارەی هەینی، بە ئامادەبوونی هاوڵاتییان و کونسوڵی چیک لە هەرێم و پارێزگاری سلێمانی، کۆنسێرتی هاوبەشی میوزیكی کوردی – چیکی بەڕێوەچوو.

کۆنسێرتەکە لە شانۆی ڕۆمانی لە پارکی هەوارشار لە سلێمانی بەڕێوەچوو و هەردوو گروپی میوزیکی کوردی و چیکی، بەجیا، بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

سەرەتای کۆنسێرتەکە لەلایەن تیپی سوهرەوەردی و بە ژەنینی ئامێرەكانی دەف و نەی دەستیپێکرد، دواتر تیپی هونەری بەردەلۆنیۆی چیکی ئێوارەکۆنسێرتەکەیان بەچەندین پارچە میوزیک و گۆرانیی بیانی بەردەوامی پێدا، هەروەها میوزیکی مارشی “ئەی ڕەقیب”یان ژەند.

ئەو ئێوارە کۆنسێرتە هاوبەشەی میوزیک و گۆرانی، بەبۆنەی 15ساڵ تێپەڕبوون بوو بەسەر کردنەوەی ئۆفیسی نوێنەرایەتیی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران بەناونیشانی “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جەختدەکەنەوە لە دانیشتنی…
Total
0
Share