پۆلیسی گەرمیان بەدوای کەسوکاری کوژراوێکدا دەگەڕێت

دیمەنێک لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی ڕووداوێکی بەركەوتنی ئۆتۆمبێلەوە کەسێک بە سەختی برینداربوو، پاشان گیانیلەدەستدا، بەڵام بەهۆی هەڵنەگرتنی پێناس-ەوە پۆلیس بەدوای کەسوکارەکەیدا دەگەڕێت.

لەبارەی ڕووداوەکەوە پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای کەلار – گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێک لەجۆری جێب واز هاوڵاتییەکی لە ڕەگەزی نێرینە شێلاوە و پاش گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار گیانیلەدەستدا “.

پۆلیس دەشڵێت، “لەبەر ئەوەی کوژراوەکە هیچ ناسنامەیەکی پێنییە تائێستا کەسوکاری نادیارە و تەرمەکەی لە پزیشکیی دادوەریی قەزای کەلارە”.

هاوکات ئەو شۆفێرەی بە ئۆتۆمبێلەکەی لەو کەسەی داوە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە.

بابەتی پێشتر

ئەو مۆڵەتەی یەکێتيی ئەوروپا بە تورکیای دابوو بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش تەواوبوو

بابەتی دواتر

میتی تورکی: بەرپرسی ناوچەی کەرکوکی پەکەکەمان لە قەندیل کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر تەكسییەك دەستی بەسەرداگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی تاکسییەکی راگەیاند کە بووەتە مەترسی بۆ ژیانی هاوڵاتییان. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانمان دەستیان…
Total
0
Share