بومەلەرزەیەک لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین هەستیپێکرا

بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9:58 خولەک بومەلەرزەیەک بە گوڕی 2,8 بە پلەی ڕێختەر لە نێوان قەڵادزێ و ڕانییەدا ڕوویدا و بەشێک لە دانیشتوانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین هەستیانپێکردووە.

بەپێی وێبسایتە جیهانییەکان بۆ چاودێریکردنی بومەلەرزە، بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی ئیدارەی ڕاپەڕین لەنێوان ژاراوە و سەنگەسەردا ڕوویداوە و نزیک بووە لە دەربەندی ڕانییەوە.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەماوەی تەنها 24 کاتژمێردا زیاتر لە چوار بومەلەرزە لە گەرمیان ڕوویاندا، گوڕی بەشێک لە بومەلەرزەکان زیاتر بوو لە سێ پلەی ڕێختەر.

ڕۆژی 27ی ئەیلول، نزیک کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ، بومەلەرزەیەک بە پلەی 3.10 لە نێوان خانەقین و کەلاردا ڕوویداوە و بەهۆیەوە هاوڵاتیانی دانیشتووی “گردە گۆزینە و سەڵاح ئاغا” هەستیان پێکرد.

هەروەها بەیانی ڕۆژی داهاتوو كاتژمێر 9:02 خولەک، بومەلەرزەیەک بە پلەی 3.8 لە نزیک شاری کەلار ڕوویدا و دواتریش بومەلەرزەکان بەگوڕی جیاواز بەردەوامبوون.

بابەتی پێشتر

یەرەکە: هێزەکانی سەربە سوپای پاسداران بەناوی ئێمەوە باج لە خەڵک دەسێنن

بابەتی دواتر

سەدر هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ دەكات: هەمان مامەڵەتان لەگەڵدا دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: کەشوهەوا جێگیر دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا جێگیر دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی وبومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ شەممە بە…
Total
0
Share