دوایین وردەكاری لەبارەی كات و شوێنی دابەشكردنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتون بزانە

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی ئاشكرایكرد، لە هەشتی تشرینی یەكەمدا ناوی ئەو سێ یاریزانە ئاشكرادەكرێت كە ڕكابەری لەسەر بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتون دەكەن.

ئاماژەی بەوەشداوە كە 29ی تشرینی دووەم لە پاریس و لەسەر شانۆی دو شاتلی، ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتون بەڕێوەدەچێت.

دوایین یاریزان كە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینییە و وەرزی ڕابردووش بەهۆی كۆرۆناوە، دابەشكردنی خەڵاتەكە هەڵوەشێندرایەوە.

بۆ ئەمساڵیش بەپێی بۆچوونی شارەزایانی تۆپی پێ و بەشێكی زۆری ڕاگەیاندنەكان، مێسی و جۆرجینیۆ و لیڤاندۆڤیسكی پاڵێوراوی سەرەكین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share