پاکیاو وازهێنانی ڕاگەیاند و کاتەکانی بۆ سیاسەت تەرخاندەکات

ئەفسانەی بۆکسێنی فیلیپین و جیهان، مانی پاکیاو وازهێنانی لە بواری بۆکسێن ڕاگەیاند و چیتر بڕیاریدا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندیدبکات.

ئەفسانەکەی بۆکسێن لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت، “زۆر قورسە باوەڕ بەوەبکەم، لە بواری بۆکسێن دووردەکەومەوە، بەڵام ئەمڕۆ وازهێنانی یەکجارەکی ڕادەگەیەنم”.

بڕیارەکەی پاکیاو دوای ئەوەدێت، کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی فیلیپین کاندیدکردووە و بڕیارە لە 22ی ئایاری 2022 بەشداری هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی بکات.

پاکیاوی تەمەن 42 ساڵ لە شەقامەکانی فیلیپینەوە بووە یەکێک لە ئەفسانەکانی بواری بۆکسێن بۆ کێشی قورس، ڕێکەوتی 22ی ئابی 2021 دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی لە لاس ڤیگاس بەرامبەر بۆکسێنەری کوبی، یۆردینیس ئۆگاس ئەنجامدا و دۆڕاندنی تۆمارکرد.

پاکیاوی ناسراو بە “پاکمان”، تاکە بۆکسێنەرە لە هەشت کێشی جیاواز ناسناوی پاڵەوانی جیهانی بەدەستهێناوە، لە ساڵی 1995 دەستی بەیاریکردن کردووە، بۆ هەر دابەزینێک 22 دۆلاری بەدەستهێناوە، بەڵام لە ئێستادا سەروەتەکەی دەگاتە 500 ملیۆن دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید پێنجه‌م جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا

یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی “چامپیۆنزلیگ” و ئینتراخت فرانکفۆرتی پاڵه‌وانی “یوروپا لیگ” ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا-یان ئه‌نجامدا، یانه‌ی شاهانه‌…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) نێیمار و مباپێ به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی دیکه‌یان بۆ پاریس چنییه‌وه‌

یانه‌ی پاریس سان جێرمان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 13ی خولی فه‌ره‌نسای به‌رامبه‌ر بۆردی ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا…
Total
0
Share