نەجلا بودن.. یەكەم ژنە سەرۆك حكومەت لە مێژووی عەرەبدا

بووە یەكەم خانم سەرۆكایەتیی حكومەتی تونس بگرێتەدەست لە مێژووی وڵاتەكە و ناوچەی عەرەبیدا

نەجلا بودن بووە یەكەم خانم سەرۆكایەتیی حكومەتی تونس بگرێتەدەست لە مێژووی وڵاتەكە و ناوچەی عەرەبیدا، پاش ئەوەی لەلایەن سەرۆكی وڵاتەكەیەوە بۆ ئەو ئەركە ڕاسپێردرا.

قەیس سەعید، سەرۆكی تونس ئەمڕۆ بە بڕیارێكی سەرۆكایەتی نەجلا بودن حەرەم ڕەمەزان-ی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ ڕاسپارد.

نەجلا بودن كێیە؟
نەجلا بودن لەدایكبووی ساڵی 1958ی ویلایەتی قەیرەوان-ـە، مامۆستای خوێندنی باڵایە لە خوێندنگەی نیشتمانیی ئەندازیاران لە تونس.

تایبەتمەندە لەبواری زانستی جیۆلۆجیا و لەئێستادا وەك ڕاسپێردراوی جێبەجێكردنی بەرنامەی بانكی نێودەوڵەتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دیاریكراوە.

ساڵی 2011 وەك بەڕێوەبەری گشتیی ڕاسپێردراو بە كوالێتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستنیشانكراوە، جگە لە گرتنەدەستی چەندین پۆستی دیكە لە وەزارەتەكەدا.

نەجلا بودن نەزانراوە سەر بە چ لایەنێكی سیاسییە هاوشێوەی قەیس سەعیدی سەرۆك كۆمار كە بەهەمانشێوە لایەندارییە سیاسی و حزبییەكەی نەزانراوە.

دەستنیشانكردنی بودن دەبێتە یەكەم هەنگاوی پێكهێنانی حكومەت لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی گواستنەوە، ئەو قۆناغەی لەمیانەیدا كار لەسەر چاكسازیی سیاسی دەكرێت.

س: سكای نیوز عەرەبی

بابەتی پێشتر

كاتی گەڕانەوەی ئەگوێرۆ و دێمبیلی ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

لە چانسی میلان دوو هێرەشبەرەکە گەڕانەوە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share