لوبنان.. تەقینەوەیەک لە نزیک گەنجینەیەکی کۆنی چەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەی بەنعەفول لە شارۆچکەی سەیدای باشووری لوبنان کوژرا و برینداری لێکەوتەوە، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە کوڕی سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەکەیە.

پێگە هەواڵییەکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە لە نزیک کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە، لە ناوچەیەک کە 56 کیلۆمەتر لە بەیروتی پایتەختەوە دوورە و تەقینەوەکە پێنج کیلۆمەتر لە گەنجینەیەکی کۆنی چەک و تەقەمەنییەوە دووربووە.

بەهۆی تەقینەوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە کە کوڕی سەرۆکی شارەوانیی ناوچەکەیە، حەوت کەسی دیکەش برینداربوون و برینی چواریان سەختە.

تەقینەوەکە باڵەخانەی شارەوانیی بەنعەفولی کردووەتە ئامانج و باڵەخانەکە بەتەواوی داڕووخاوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی زەیدی بۆ مەسعود پزیشکیان: دەتوانین ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان ئێوە و ئەمریکا بگێڕین

ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێگەیشت و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. ئەمڕۆ…
Total
0
Share