(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لوتکه‌ی له‌ سیتی برده‌وه‌ و ڕیاڵ یه‌که‌م دۆڕاندنی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، پاریس سان جێرمان یاریی لوتکه‌ی له‌ مانچسته‌ر سیتی برده‌وه‌ و ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنی تۆمارکرد.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لوتکه‌دا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای پارک دی فرانس میوانداری مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی کرد، ئه‌ستێره‌کانی ماوریسیۆ پۆچتینۆ به‌ ئه‌نجامی (2-0) بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

گۆڵه‌کانی پاریس له‌ خوله‌که‌کانی هه‌شت و 74 له‌لایه‌ن ئیدریسا گایێ و لیۆنێل مێسی-یه‌وه‌‌ تۆمارکران.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری شیریف تیراسپۆلی مۆڵدۆڤی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی شیریف تیراسپۆل کۆتاییهات، گۆڵه‌کانی شیریف له له‌ خوله‌که‌کانی 25، 89 له‌لایه‌ن دیجاسۆر یاخشیبایێڤ و سباستیان تێله‌وه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی شاهانه‌ش له‌ خوله‌کی 65 به‌ لێدانی سزا له‌لایه‌ن که‌ریم بنزیمه‌وه‌ تۆمارکرا.

له‌ دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به‌ ئه‌نجامی (5-1) بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر پۆرتۆی پۆرتوگالی تۆمارکرد، هه‌روه‌ها ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ سان سیرۆ به‌ ئه‌نجامی (2-1) بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر میلانی خانه‌خوێ تۆمارکرد.

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان:

پاریس سان جێرمان 2-0 مانچسته‌ر سیتی

لایپزیک 1-2 کله‌پ بروج

بوروسیا دۆرتمۆند 1-0 سپۆرتینگ لشبۆنه‌

میلان 2-1 ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید

پۆرتۆ 1-5 لیڤه‌رپوڵ

ڕیاڵ مه‌درید 1-2 شیریف تیراسپۆل

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنمایی وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی 12-ی لە زانکۆ حکومییەکان بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: هەوڵی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران دەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share