چێڵسی بازاڕی گواستنەوەکان دەهەژێنێت

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جود بێلینگهامی ئەستێرەی لاوی ئینگلتەرا و یانەی بوروسیا دۆرتمۆند چڕکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”، بەڕێوەبەرانی “بلوزی لەندەن” چاودێری چڕی بێلینگهام دەکەن، ئامادەشن لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 دەرگای خەزێنەی یانەی بۆ بکەنەوە و زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بوروسیا دۆرتمۆند بکەن.

چێڵسی درکی بە هەوڵەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی کردووە، لە هاوکێشەکەدا ماونەتەوە و بە هەمانشێوە ئارەزووی یاریزانەکە دەکەن.

لە بەرامبەردا، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لەوە تێدەگات کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ناتوانێت پارێزگاری لە بێلینگهام بکات، بۆیە بڕیاریانداوە گوێبیستی یانە داواکارەکان ببن و وەک سەرەتایەکیش داوای 120 ملیۆن یورۆیان کردووە.

بابەتی پێشتر

هێنری بۆ مباپێ: لە یانەکەت گرنگتر نیت

بابەتی دواتر

توخێل لە نێوان بەرشلۆنە و یوڤانتۆس-دایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share