وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ڕێوشوێنە ئەمنییەكانی ڕۆژی دەنگدان كۆبووەوە

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو ڕێکارێک دەگرنەبەر بۆ ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ هەڵبژاردن و جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک دەکاتەوە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، لەگەڵ لیژنەی پێداچوونەوە بە پلان و ڕێکارە ئەمنییەکاندا کۆبونەوەیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی ئەو ڕێوشوێنانەی کە لە ڕۆژی دەنگداندا ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، “جەختمان لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە کردەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارامدا ئەنجام بدرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share