وەزیری سامانە سروشتییەکان: لە هەفتەی داهاتوودا دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا دەستدەکەن بە دابەشکردنی نەوتی سپی و ناوچە شاخاوییەکانیش لەپێشینەن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەستیانکردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی، لەپێشینەش بۆ ناوچە شاخاوییەکان و ئەو شوێنانەیە کە ساڵی پار نەوتیان وەرنەگرتووە.

بەپێی وتەی وەزیری سامانە سروشتییەکان، لە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوودا کە دەکاتە 20ی تشرینی یەکەم دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکەن.

باسی لەوەشکرد، تا ئێستا 320 هەزار بەرمیل نەوت کڕدراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی بەدواداچوون بۆ ئەوە دەکەین بزانین تێچووەکەی چەند دەبێت و گرێبەست دەکرێت بۆ کڕینی بڕی دیکە.

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕكارەكانی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ شارەكانی هەرێم و سلێمانی لە وەزارەتی نەوتی عێراق تەواوبووە و ئەوەی ماوەتەوە گواستنەوەی نەوتەكەیە لەڕێگەی شۆفێرەكانەوە بۆ پارێزگاكانی هەرێم.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا بۆمبێكی نیو تۆنیی ئەمریكی پووچەڵدەكاتەوە

بابەتی دواتر

پارێزگاری سلێمانی: دەسەڵاتی ڕاگرتنی کامێراکانی تیژڕەویم نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، پێنج تۆمەتبار لە چەمچەماڵ دەستگیرکراون کە دزییان کردبوو. بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لەسەر سکاڵای…
Total
0
Share