بومەلەرزەیەك تایوانی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.7 پلەی ڕێختەر دوورگەی تایوانی هەژاند.

بەپێی ناوەندی تۆماری بومەلەرزەی ئەوروپای ناوەند، بومەلەرزەكە لە قوڵی 45 كیلۆمەتردا ڕوویداوە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی بوونی قوربانی یان زیانی ماددی یاخود ڕوودانی تسۆنامی ڕانەگەیەنراوە.

بەشی ڕۆژهەڵاتی دوورگەكە یەكێكە لەناوچە زۆر مەترسیدارەكان لەڕووی ڕوودانی بومەلەرزە لە كیشوەری ئاسیا.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share