وەزارەتی کارەبا: کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دوو کاتژمێر کەمدەبێتەوە، بەهۆی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “سبەینێ ڕێكەوتی 18/10/2020 لەكاتژمێر 8ی بەیانییەوە تاوەكو 4ی ئێوارە گۆڕانكاریی 2 كاتژمێر لەبەرنامەی پێدانی كارەبا دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەو چاكسازیی و كاروباری چاككرنەوە كە كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی دەدات”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە وەكو پرۆسەیەكی خۆئامادەكردن بۆ وەرزی زستان، كە بەهۆیەوە بڕی 800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەكات، وەزارەتی کارەبا لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی كەمبوونەوەی پەستانی غاز تەنیا بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كاریگەریی لەسەر هاوبەشانی كارەبا هەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە دوای تەواوبوونی پرۆسەی چاكسازیی لەكێڵگەكانی كۆرمۆر وەزارەتی كارەبا لەڕێگەی تێمەكانی كۆنترۆڵ و وێستگەكانی كارەباوە كار بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە دەكات.

بابەتی پێشتر

لاهور شێخ جەنگی: دەستبردن بۆ ئاڵای کوردستان هێڵی سورە

بابەتی دواتر

دڕندەترین ئاژەڵەکانى سەرزەوى

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share