کیم جۆنگ ئون پەیامێک لەبارەی توشبوونی ترەمپ-ەوە بڵاودەکاتەوە

سەرۆکی کۆریای باکوور پەیامێکی لەبارەی توشبوونی ترەمپ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی کۆریای باکوور، کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور پەیامەکەی وا ڕاگەیاندووە، “سه‌رۆك، له‌ ناخی دڵییه‌وه‌ هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م په‌تایه‌ی بۆ خواستن”.

سەرۆکی کۆریای باکوور سڵاوی خۆی گەیاندووەتە سەرۆکی ئەمریکا و خێزانەکەی بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دوێنێ هەینی 2ی تشرینی یەکەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەری خۆیەوە ڕایگەیاند، کە ئەنجامی پشکنینی خۆی و میلانیا هاوسەری پۆزەتیڤ بووە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

ترەمپ دوای ڕۆژێک لە کۆشکی سپییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی لە واشنتن، لە ڤیدیۆیەکدا کە کۆشکی سپی بڵاوی کردووەتەوە دەردەکەوێت ترەمپ بە پێی خۆی دەچێت بۆ ناو هه‌لیكۆپته‌ری تایبەت بە سەرۆکی ئەمریکا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان جارێكی دیكە هەڕەشەی ڕێگری بەئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆدا دەكات

سەرۆكی توركیا جارێكی دیكە هەڕەشەی ڕێگری بەئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە هاوپەیمانیی ناتۆدا دەكات. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆك…
Total
0
Share