كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی كومان پێش یارییەكەی لیڤانتی

ڕاهێنەری بەرشلۆنە ڕەتیكردەوە ڕای خۆی لەسەر بژاردەكان بۆ جێگەكەی بدات و دووپاتیكردەوە، ئەو تەنها كار بۆ بردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵ دەكات.

پێش ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤانتی، لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، ڕۆناڵد كومان ڕاهێنەری بەرشلۆنە بەشداریی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كرد.

كومان ڕەتیكردەوە هیچ قسەیەك لەسەر بژاردەكان بۆ جێگەكەی بكات و جەختیكردەوە كە ئەو گرنگی بە پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندنەكان نادات.

باسیشی لەوە كرد ئامانجی سەرەكی بەدەستهێنانی سێ خاڵی ئەو یارییانەیە كە بەشدارییان تیادا دەكات.

كومان گەڕانەوەی ئانسۆ فاتی بۆ پێكهاتەی بەرشلۆنە ڕاگەیاند و بەدووریشی نەزانی 15 خولەك بەشداری پێبكات.

ڕاهێنەرەكەی بەرشلۆنە داوای پشوو درێژی لە هاندەران دەكات و دەیەوێت ئەوكاتە هەڵسەنگاندنی بۆبكەن كە زۆربەی یاریزانەكان دەگەڕێنەوە.

پوختەی قسەكانی كومان:

 

“گەڕانەوەی ئینسۆ فاتی گرنگە، هەوڵدەدەم 15 خولەك بەشداری پێبكەم”.

 

“ناتوانم قسە لەسەر بژاردەكان بكەم، من ڕۆژنامەكان ناخوێنمەوە، پڕوپاگەندەكان دەزانم و ئەوەشی بەلای منەوە گرنگە تەنها بردنەوەیە”.

 

“پێویستە لەسەرخۆبم، لەكۆتاییدا منیش مرۆڤم و هەندێك حاڵەت ڕوودەدەن پێمناخۆش دەبێت”.

 

“لەگەڵ پیكێ هاوڕام بۆ كاتی یارییەكان و خشتەكە دژی ئێمەیە”.

 

“سەرۆك گرنگترین كەسی یانەكەیە، هیچ كێشەیەكم نییە گەر ڕای خۆی بدات، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە بردنەوەیە”.

 

“هەموومان كۆكین لەسەر ئەوەی دەمانەوێت نازناو بەدەستبهێنین”.

 

“بەرامبەر قادیش چوار بۆ پێنج هەلی مەترسیدارمان دروستكرد، نابێت ئەوەشمان بیربچێت كە یاریزانی گرنگمان لە هێڵی پێشەوە لەدەستداوە”.

 

“لەسەرەتای وەرگرتنی كاری ڕاهێنەرایەتیی بەرشلۆنەوە، قایلبووم بە دوورخستنەوەی یاریزان بەهۆی خراپیی بودجەوە”.

 

“ئانسۆ هێشتا دوورە لەوەی كە وەك ڕابردووی لێبێتەوە، ماوەیەكی زۆرە بەهۆی پێكانەوە دووركەوتووەتەوە و پێویستی بە كاتە تا ئاستی بەرزدەبێتەوە”.

 

“مێمفس هەست بە بەرپرسیارێتی دەكات بەتایبەت پاش ئەوەی نەیتوانی لەبەرامبەر قادیش گۆڵ تۆماربكات”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی بەنیازە نەخۆشخانە بۆ پسپۆڕییە جیاوازەکان جیابکاتەوە

بابەتی دواتر

ژنێک بەهاوکاریی پیاوێک مێردەکەی کوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share