سیتی خیانەتی گەورە بە پۆگبا دەکات؟

یانەی مانچستەر سیتی سەرنجی خستووەتە سەر پۆل پۆگبای فەرەنسی، بە نیازن لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 گرێبەستی پێشکەش بکەن.

دوای شەش ساڵ یاری کردن لە شاری مانچستەر، گرێبەستی نێوان پۆگبا و مانچستەر یونایتد ڕێکەوتی 30ی حوزەیران کۆتایی دێت، لە دوای ئەو بەروارەوە دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، ئیدارەی مانچستەر سیتی گرنگییان بە ئەستێرە 29 ساڵەکەی فەرەنسا داوە، پێیان وایە دەبێتە باشترین جێگرەوە بۆ فێرناندینیۆ، کە بڕیارە لە مێرکاتۆی 2022 ماڵئاوایی لە سیتی بکات.

سەرچاوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پێش مردنی مینۆ ڕایۆلا، بەڕێوەبەرانی سیتیزنس پرسیان دەربارەی پۆگبا کردووە، پێشتریش لە هاوینی 2016 هەوڵیان بۆ گواستنەوەی داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

بابەتی پێشتر

پشتگوێیان مەخە.. چەند نیشانەیەکی ئاگادارکەرەوە لە شێرپەنجە

بابەتی دواتر

سوپای ئۆکرانیا بە مۆندیالی قەتەر وەڵامی ڕوسیا دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share