ڕێکخراوی یونسێف نیگەرانیی توندی خۆی لەو گرتە ڤیدیۆییە دەربڕی کە لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و تێیدا دەردەکەوێت باوکێک منداڵەکەی ئەشکەنجە داوە.
ڕێکخراوی یونسێف داوای هەڵوێستی بەپەلەی دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات بەرامبەر ئەو کردەوەیە، هەروەها داواش لە هاوڵاتییان دەکات کە هەرکاتێک حاڵەتێکی توندوتیژی بەرامبەر منداڵانیان بینی ئاگاداریان بکەنەوە لەڕێگەی ژمارەی 497ەوە کە ژمارەی پۆلیسی کۆمەڵگەییە.
لەوبارەیەوە ڕێکخراوەکە دەڵێت، بەپێی ڕوپێوییەک کە لە ساڵی 2018 کراوە و تائێستاش دۆخی منداڵان هەمان شێوەیە، لە هەر پێنج منداڵێکی عێراقی چواریان لە ماڵەوە یان قوتابخانەکانیان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.
یونسێف داوا لە دەسەڵات دەکات ئەو ڕێکارەکانی بەدواداچوونی ئەو تاوانانە ڕێکبخات و تاوانباران ببرێنە بەردەم دادگاکان، پارێزگاریی لە ژیانی منداڵان بکات.
لەوبارەیەوە ڕێکخراوەکە جەختدەکاتەوە لە پاڵپشتیکردنی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بە دیدێکی هاوبەش و دەڵێت تا ساڵی 2024 منداڵان گەنجان و ژنان زیاتر توشی بەکارهێنان، توندوتیژی، مامەڵەی نەشیاو و پشتگوێخستن دەبنەوە و پاڵپشتیی لە هەدوو حکومەت دەکات بۆ پەیوەستبوون بە یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ ڕێگری لەو حاڵەتانە.