دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چەند رۆژێکە بەشێک لە پارێزگاکانی گرتووەتەوە، لە ئەمشەوەوە کۆتاییدێت.
دەستەی کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەشێک لە پارێزگاکان لە ئەمشەوەوە و بەشێکی دیکە لە پارێزگاکان لە بەرەبەیانی سبەینێوە ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چەند رۆژێکە گرتوویەتییەوە کۆتاییدێت.
ئاشکراشیکرد، لە هەندێک لە شارەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژهەڵات و هەندێک ناوچەی ناوەڕاست بە شاری بەغدادەوە، سبەینێ ئەگەری نمە بارانی هەیە.
داوایشیکردووە، هاوڵاتییانی بەغداد، ئەنبار، دیالە، واست و سەڵاحەدین لە کاتەکانی بەرەبەیان ئاگاداری خۆیان بن بە تایبەت ئەوانەی ماڵەکانیان دەکەوێتە شوێنە نزمەکان لە ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ.