(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ سێیه‌م یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر قادش تۆمارکرد

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگا، یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر یانه‌ی قادش تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، یانه‌ی قادش‌ له‌ یاریگای ڕامۆن دی کارانزا میوانداریی به‌رشلۆنه‌ی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

ئه‌ستێره‌کانی ڕۆناڵد کومان له‌تایمی یه‌که‌مدا باڵاده‌ستییان نیشاندا، به‌ڵام له‌ تۆمارکردنی گۆڵدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.

له‌ تایمی دووه‌مدا و به‌تایبه‌ت له‌ خوله‌کی 65 فرینکی دی یۆنگ، ناوه‌ندکاری هۆڵه‌ندیی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به ‌کارتی سوور له‌ یاریگا کرایه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌‌ باڵانسی هێز به‌لای یانه‌ی خانه‌خوێدا که‌وت، یاریزانانی ئه‌لڤارۆ دیاز له‌ دواین ساته‌کانی یارییدا چه‌ندین هه‌لی گۆڵکردنیان له‌ده‌ستدا و ئه‌ستێره‌کانی کومان ته‌نها به‌ به‌رگریکردن و هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ قایلبوون.

https://streamable.com/h9ua64

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که (0-0)‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی نۆ خاڵ بۆ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا سه‌رکه‌وت، واتا به‌ جیاوازی حه‌وت خاڵ ده‌که‌ونه‌ دوای یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی.

له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی قادش به‌ شه‌ش خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی 14ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی ئیسپانیا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

ڕۆما 1-0 ئودینێزی

بابەتی دواتر

قادش 0-0 به‌رشلۆنه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share