پێنج یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێكانەوە بەشداریی ڕاهێنانەكانیان نەكردووە

تۆنی كروزی ئەڵمانی گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی چارەسەری پێكانەكەی و بەشداریی بەشێك لە ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكانی كردووە، بەڵام هێشتا پێنج یاریزان لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.

لەدوایین مەشق و ڕاهێنانی ڕیاڵ مەدرید هەریەك لە كارڤاخال، مارسیلۆ، مێندی، سیبایۆس و گاریس بەیل، ئامادەنەبوون.

تیمی پزیشكیی ڕیاڵ مەدرید چاودێریی وردی یاریزانەكان دەكات بۆئەوەی بەزووترین كات بگەڕێنەوە.

پێشبینیدەكرێت مارسیلۆ لەچاو یاریزانەكانی تر زووتر بگەڕێتەوە، مێندی پێكانەكەی سەریهەڵداوەتەوە و دوو هەفتەی تر دووردەكەوێتەوە.

گاریس بەیل و كارڤاخالیش پێشبینیدەكرێت پێش سەری ساڵ بگەڕێنەوە بۆ یاریكردن.

لەئێستادا تۆنی كروز بەشداریی ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكانی كردووە بەڵام لەڕووی جەستەییەوە هێشتا بۆ یاریكردن ئامادەنییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شڤیۆنتێک بۆ یه‌که‌مجار ناسناوی کراوه‌ی ئه‌مریکای به‌ده‌ستهێنا

یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا بۆ ئاستی کچان ئه‌نجامدرا، ئیگا شڤیۆنتێکی پۆڵه‌ندی ناسناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا. ئیگا شڤیۆنتێکی پۆڵه‌ندی و…
Total
0
Share