قادیش ڕیاڵ مەدریدی دووچاری یەکەم دۆڕاندنی وەرز کرد

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی شەشەمی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، لە یاریگای دی ستیفانۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر قادیش دووچاری شکستێکی چاوەڕواننەکراو بوو. 

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی مێرەنگی بە ئاستێکی لاوازەوە دەرکەوتن و هێرشبەرانی قادیش توانیان سوود لە شکستی بەرگریکردنی مارسێلۆ و ڕامۆس وەربگرن و چەندین هەلی مەترسیداریان ڕەخساند.

لە خولەکی 16 ئانتۆنی لۆزانۆ گۆڵی یەکەمی یانەی میوانی تۆمارکرد، لەدوای ئەم گۆڵە یاریزانانی زێدان نەیانتوانی هاوسەنگی بەدەستبهێننەوە و ئەو تایمە بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا زینەدین زێدانی ڕاهێنەری شاهانە چوار گۆڕانکاری ئەنجامدا و ئەوەش دەریدەخست کە لە تایمی یەکەمدا کێشەی تاکتیکی لە پلانەکانیدا هەبووە.

گۆڕانکارییەکان کاریگەرییان لە شێوازی یاریکردنی یانەی خانەخوێ دروستکرد و زیاتر هێرشبەری دەرکەوتن، بەڵام بە هیج شێوەیەک نەیانتوانی مەترسی بۆسەر گۆڵی جێریمیاس لیدێسما دروستبکەن، بەو شێوەیە یارییەکە بە ئەنجامی تایمی یەکەم کۆتاییهات (1-0)

بەپێی ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکەی ئەمشەو، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە 10 خاڵەوە لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بەردەوامبوو، هەروەها قادیش بەهەمان ژمارە خاڵ بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندی هەڵکشا.

بابەتی پێشتر

دێربی میلان به‌ بردنه‌وه‌ی زڵاتان و هاوڕێیانی کۆتاییهات

بابەتی دواتر

مانچستەر سیتی لوتکەی پریمەرلیگی لە ئارسیناڵ بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share