جەیمس لە خولی ئینگلیزییەوە ڕوویکردە خولی قەتەر

یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، جەیمس ڕۆدریگێز بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی ڕەیان-ی قەتەرییەوە کرد.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ترانسفێر مارکت”، یانەی ڕەیان-ی قەتەری سەرکەوتوبووە لە گواستنەوەی جەیمس ڕۆدریگێز، سەرەڕای ئەوەی نرخی بۆندەکەی ئاشکرانەکراوە، بەڵام میدیاکان پێشبینی دەکەن بۆندەکە بە هەشت ملیۆن یورۆ واژووکرابێت.

“خامێس” ساڵی 2020 لەسەر ڕاسپاردەی کارلۆ ئەنچلۆتی پەیوەندی بە یانەی ئێڤەرتۆنەوە کرد، بەڵام دوای وەرزێک و ئەنجامدانی 26 یاری، تەنها شەش گۆڵی تۆمارکرد و پێکانەکان ڕێگەیان پێنەدا جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیی یانەکە بگرێت.

دوای گەڕانەوەی کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئێڤەرتۆن بۆندی لەگەڵ ڕافائێل بینیتێز ڕاهێنەری ئیسپانی واژووکرد، ئەو ڕاهێنەرەش دووپاتیکردەوە، کە گرنگی بەتواناکانی نادات و لەسەرەتای وەرزەوە تاوەکو ئێستا بەشداری هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نەکردووە.

بابەتی پێشتر

دایکی کریستیانۆ چیرۆکی بەیەکگەیشتنی کوڕەزاکەی لەگەڵ مێسی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

پێكانەكەی مێسی درۆی سپییە یان ڕاستی؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share