کام یانە ڕاهێنەری دەوێت؟ 11 ڕاهێنەری بێکار چاوەڕوانی چانسێکن

لەکاتێکدا میدیاکان ئاماژە بە ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە و ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان دەکەن، 11 ڕاهێنەری گەورە و ناوازە بێکارن و لەچاوەروانی ئۆفەری یەکێک لەو دوو یانە مەزنەدان.

زینەدین زێدان: پەیوەندی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید پچڕاندووە، چاوەڕوانی هەلێکە بۆ جێگرتنەوەی دیدیێ دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، بەدووریش نازانرێت جێگەی پۆچتینۆ لە پاریس بگرێتەوە.

 

ئەنتۆنیۆ کۆنتی: پاڵەوانی ئیتاڵیا و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئینتەرمیلان، خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز و لەهەمان کاتدا ئاڵۆزە، چاوەڕوانی یانەیەکی نوێیە، دەبێت ئەو یانەیەش خاوەنی پڕۆژەیەکی گەورەبێت.

 

ئەندریا پێرلۆ: سەرەڕای ئەوەی لە یوڤانتۆس کارێکی گەورەی نەکردووە، بەڵام پێرلۆ لەئێستادا بێکارە و چاوەڕوانی ئۆفەری یانەیەکی دیکەیە.

 

جینارۆ گاتوسۆ: پەیوەندی لەگەڵ فیۆرنتینا پچڕاندووە، نزیکبوو پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بکات، بەڵام لەکۆتاییدا گواستنەوەکە شیکستیهێنا و حاڵی حازر بێکارە.

 

ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی: لە 2020 و دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی ڕاهێنەری بەرشلۆنە، تاوەکو ئێستا بێکارە.

 

فرانک لامپارد: دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی ڕاهێنەری چێڵسی، پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە نەکردووە.

 

پاولۆ فۆنسیکا: ڕاهێنەرە 48 ساڵە پۆرتوگالییەکە ڕاهێنەری پۆرتۆ و شاختار و ڕۆما بووە، لە ئێستادا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە نییە.

 

فرانک دی بۆر: ڕاهێنەری چەندین یانەی وەک ئەیاکس، ئینتەر میلان، کریستاڵ پاڵاس و ئاتالانتا بووە، دواجار لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا شکستیهێنا، چاوەڕوانی ئۆفەری یانەیەکی گەورەیە بۆ گەڕانەوە نێو مەیدانی ڕاهێنەران.

 

ڕودی گارسیا: ڕاهێنەری یانەکانی مارسیلیا و لیۆن و ڕۆما بووە، لەگەڵ هیچ یانەیەک کارناکات.

 

لوسیان فاڤەر: کانونی یەکەمی 2020 یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی بەجێهێشت، ڕاهێنەرە سویسرییەکە چاوەڕێی ئۆفەرێکە لە یانەکانی ئەڵمانیا و فەرەنساوە.

 

ئەندرێ شیڤچینکۆ: پێنج ساڵ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆکرانیا بووە، دواجار دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و ئەفسانەکەی میلان و ئۆکرانیا چاوەڕوانی چانسی ڕاهێنەرایەتیی یانەیەکی گەورەی ئەوروپایە.

بابەتی پێشتر

ئاسینسیۆ بەم نزیکانە دەتەقێتەوە

بابەتی دواتر

هەڵوێستێكی توركیا، ڕوسیای نیگەران كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامۆژگاری ئالڤێس بۆ ئیمێرسۆن

بەرگریکاری نوێی یانەی بەرشلۆنە، ئیمێرسۆن خەون دەبینێت هاوشێوەی دانی ئالڤێس لە یانەی بەرشلۆنە باشترین ئاست پێشکەشبکات. ئیمێسرۆن ڕۆیاڵ،…
Total
0
Share