لیڤاندۆڤسکی نهێنییەکەی درکاند: درۆیان لەگەڵ کردم

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکیی هێرشبەری نوێی یانەی بەرشلۆنە دووپاتیدەکاتەوە، بەڕێوەبەرانی بایرن میونشن درۆیان لەگەڵ کردووە و لە پلانیاندا بووە بیفرۆشن.

لە چاوپێکەوتنێکدا لیڤاندۆڤسکی نهێنییەکانی پشت گواستنەوەی بۆ یانەی بەرشلۆنە ئاشکرا کرد و بە (ESPN)ی ڕاگەیاند، “ئەوەی ڕوویدا سیاسەت بوو، بایرن میونشن بەدوای پاساوێکدا دەگەڕا بۆ فرۆشتنم و قورس بوو ئەوە بۆ هاندەران ڕوون بکرێتەوە، پێویست بوو قبووڵی بکەم، سەرباری هەموو ئەو پڕوپاگەندە و شتە خراپانەی لەبارەمەوە وتران.”

هەروەها دەڵێت، “ڕۆیشتنم هیچ پەیوەندییەکی بە دانوستاندنەکان بۆ کڕینی هالاندەوە نەبوو، هەستم کرد ئیدارەی بایرن لەگەڵمدا ڕاستگۆ نییە، بەو هۆیەوە بڕیارمدا بڕۆم و پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە بکەم.”

هێرشبەرەکەی پۆڵەندا لە کۆتایدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پەیوەندی لەگەڵ یاریزانانی بایرن و ستافی ڕاهێنان زۆر بەهێزە و هیچ کێشەیەکی لەگەڵیاندا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمە کۆتایی بە خەونەکانی پاریس هێنا و ڕیاڵی گەیاندە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی…
Total
0
Share