ئاسینسیۆ بەم نزیکانە دەتەقێتەوە

مارکۆ ئاسینسیۆ، ئەستێرەی بەتوانای ئیسپانیا لەئاستی خۆی ڕازینییە و ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پارێزبەندیی لەسەر هەڵگرتووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئێزگەی “کادینا سێر”ی ئیسپانییەوە بڵاوکراونەتەوە، ئاسینسیۆ گرنگی نەماوە و لەلایەن کارلۆ ئەنچلۆتییەوە نەخراوەتە چێوەی یاریزانە پێویستەکانەوە، ئەگەر لە ماوەی داهاتوودا گۆڕانکاری ڕوونەدات، یاریزانەکە داوای کۆبوونەوە دەکات و داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە.

کادینا سێر ئاشکرایکردووە، ئاسینسیۆ توڕەیە و لە ئەگەری پێشکەشکردنی بۆندێکی گونجاودا، لێپرسراوی کارەکانی و بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ ئامادەن گفتوگۆ لەبارەی گواستنەوەیەوە بکەن.

ئاسینسیۆ لە مانگی ئاب 2021 یاریدەی هەڵبژاردەی ئیسپانیای دا بۆ گەیشتن بە فاینەڵی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ، سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی، بەڵام کارلۆ ئەنچلۆتی وەک یاریزانێکی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵدا ناکات، لەم وەرزەدا 2021-2022 تەنها 68 خولەک یاریکردووە.

بابەتی پێشتر

کۆمپیوتەرێکی باڵا براوەی پریمەرلیگی دەستنیشانکرد

بابەتی دواتر

کام یانە ڕاهێنەری دەوێت؟ 11 ڕاهێنەری بێکار چاوەڕوانی چانسێکن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share