(ڤیدیۆ) گەورەکانی ئینگلتەرا هەفتەی (31)یان دۆڕاند

ئەمشه‌و شەممە، یارییەکانی هەفتەی (31) خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامییان هەبوو، چێڵسی و تۆتنهام لە یاریگای خۆیاندا دۆڕاندنیان تۆمارکرد.

یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا “ستامفۆرد بریج” یاریی هەفتەی (31) خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر برایتۆن ئالبیۆن ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی برایتۆن کۆتاییهات.

گۆڵەکانی برایتۆن لە خولەکەکانی 42، 69 لەلایەن دانی ویڵبێک و جولیۆ ئینچیزۆوە تۆمارکران، گۆڵەکەی “بلوز” لە خولەکی 13 لەلایەن کۆنۆر کالاگێرەوە تۆمارکرا.

لە یارییەکی دیکەدا تۆتنهام هۆتسپێرز لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە هەمانشێوە بەرامبەر بۆرنمۆس دۆڕاندنی تۆمارکرد.

گۆڵەکانی “سپێرز” لە خولەکەکانی 14، 88 لەلایەن هیونگ مین سۆن و ئارناوت دانجوماوە تۆمارکران، گۆڵەکانی بۆرنمۆس لە خولەکەکانی 38، 51، 90 لەلایەن ماتیاس ماتیاس ڤینا، دۆمینیک سولانکی، دانگو واتاراوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، چێڵسی بە (39) خاڵەوە لە پلەی (11)ی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ بەردەوامبوو، یانەی تۆتنهامیش بە (53) خاڵەوە لە پلەی پێنجەمدا مایەوە.

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە: باشترە هەڵبژاردن چوار بازنەیی بێت نەك تێكەڵ و پێكەڵ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن و دۆرتمۆند هەفتەی (28)یان بە یەکسانبوون تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامه‌ی ئاس: هالاند و دۆرتمۆند له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ ڕێککه‌وتنیان کردووه‌

هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند به‌هۆی ئاسته‌ به‌رزه‌که‌یه‌وه‌ سه‌رنجی یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپای ڕاکێشاوه‌ و له‌باره‌ی مانه‌وه‌…
Total
0
Share