ئەمڕۆ زاخۆ دەکرێتە ئیدارەیەکی سەربەخۆ

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو قەزای سۆران وەک ئیدارەی سەربەخۆ ناسێندرا، ئەمڕۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی ڕادەگەیەندرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە شارەكە بەڕێوەدەچێت.

ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی تەمموزەوە بڕیاریداوە هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بکرێتە ئیدارەی سەربەخۆ و وەزارەتی ناوخۆش ڕاسپێردراوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان.

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەڕووی ئیدارییەوە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بچووکتر دەبێت، چونکە تەنها لە قەزاكانی زاخۆ و باتیفا پێکدێت، لە کاتێکدا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە قەزاكانی سۆران، چۆمان، ڕەواندوز و مێرگەسور پێکدێت.

زاخۆ، ده‌كه‌وێته‌ باكووری پارێزگای دهۆك، زیاتر لە 150 ساڵە کراوەتە قەزا و ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە 300 هەزار کەسن.

قەزاکە 187 گوندی لەسەرە و هاوکات باتیفا و دەرکار و ڕزگاری-یش دەکەونە سنووری قەزاکەوە.

بابەتی پێشتر

ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و ئوسترالیا كۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەریتانیا و فەرەنسای هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ڕوسیا.. پوتین سەركەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام دەنگی كەمیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‘كشتوكاڵ بەرخۆدانە’.. وێڕای داگیركارییەكان دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان سەرقاڵی كشتوكاڵن

هەرچەندە ساڵی ڕابردوو زۆربەی بەروبوومە كشتوكاڵییەكانیان لەلایەن سوپای توركیاوە لەناوبران و سوتێنران، دانیشتووانی عەین عیسا لە ڕۆژئاوای كوردستان…
زیاتر ببینە

بڕیارێك له‌ به‌رژەوه‌ندیى ئه‌و خوێندكارانەی‌ كه‌ كۆچیان كردووه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بریاری دا به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و خوێندكارانه‌ى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان كۆچیانكردووه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان…
Total
0
Share