ئەگەر هەیە جواو فیلێکس چوار بۆ 12 یاری سزابدرێت

بەهۆی سوکایەتیکردن بە داوەری یاریی نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو، ئەگەرهەیە جواو فیلێکس-ی پۆرتوگالی سزابدرێت.

لە دواین ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو، لە ماوەی تەنها 10 چرکەی تایمی دووەمدا جواو فیلێکسی پۆرتوگالی دوو کارتی زەردی بەڕوودا بەرزکرایەوە و بە کارتی سوور لە یاریگا کرایە دەرەوە.

سەرچاوەکان گرتەیەکی یاریزانەکەیان بڵاوکردووەتەوە، تیایدا سوکایەتی بە داوەری یارییەکە دەکات و دەڵێت، “تۆ شێتی”، کە ئەوەش لە یاساکانی لالیگا سزای قورسی لەسەرە.

بەپێی سەرچاوەکان، دوای لێدانەوەی تۆمارە ڤیدیۆییەکان و خوێندنەوەی ڕاپۆرتی داوەر، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە ئەگەرێکی زۆرەوە دوو کارتە زەردەکەی فیلێکس دەگۆڕێت بۆ سووری ڕاستەوخۆ، بەوهۆیەشەوە چوار بۆ 12 یاری سزای سڕکردن بەسەریدا دەسەپێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share