چامپیۆنز لیگ.. ئەمشەو یاریی كۆتایی بەڕێوەدەچێت

This picture shows the UEFA Champions League trophy prior to the draw for the 2021/2022 European football tournament in Istanbul on August 26, 2021. (Photo by OZAN KOSE / AFP) (Photo by OZAN KOSE/AFP via Getty Images)

ئەمشەو لە یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ هەردوو یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای پاریس لە فەرەنسا كاتژمێر 10:00ی شەو ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

لە مێژوودا ئەم دوو یانەیە نۆ جار بەیەك گەیشتون، پێنج جار ڕیاڵ مەدرید بردویەتییەوە، سێ جار لیڤەرپوڵ براوە بووە، یەك جاریش یەكسان بوون.

ڕیاڵ مەدرید بە پادشای ئەم پاڵەوانێتییە دادەنرێت و پێشتر سێ پاڵەوانی كردۆتە دەرەوە كە ئەوانیش پاریس سانجێرمان و چێڵسی و مانچستەر سیتی بوون.

لیڤەرپوڵیش بە زەحمەت بەسەر پشتی ڤیاریاڵی ئیسپانی پەڕێیەوە بۆ یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە.

لە ڕیاڵ مەدرید هیچ یاریزانێكی پێكراو نییەو سەرجەمیان بۆ یاریكردن ئامادەن.

لە لیڤەرپوڵ هەردوو یاریزان تیاگۆ ئالكانتارا و فابینیۆ لەدواین ڕاهێناندا بەشداریان كردووە و بۆ یاریكردن ئامادەن.

پێشبینی دەكرێت كلۆپ لە هێڵی پێشەوە پشت بە لویس دیاز و مانێ و محەمەد سەڵاح ببەستێت.

كارلۆ ئەنچیلۆتیش یاریی بە ڤالڤێردی و بنزیمە و ڤینیسیۆس دەكات.

بابەتی پێشتر

دیداری یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: ئەگەر باشترین و ڕێکوپێکترین کۆنگرەشمان بکردایە پێویستمان بەم دیدارە دەبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share