زانیاری نوێ له‌باره‌ی كوژرانی زانا ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران ئاشكرادەكرێت

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی وردەکاریی نوێی لەسەر کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران ئاشکراکرد و دەڵێت، لەڕێگەی ڕۆبۆتێکی بکوژەوە کوژراوە کە ئەوەش یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژنامه‌كە بڵاویكردووەتەوە‌، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و مۆسادی ئیسرائیل ماوه‌ی 14 ساڵ هه‌وڵی كوشتنی موحسن فه‌خریزاده‌یان داوه‌، تا دواجار توانیان له‌ مانگی (تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو كرده‌وه‌كه‌ ئه‌نجامبده‌ن.

ئاشكراشیكردووە، شێوازی كوشتنه‌كه‌ی فەخری زادە له ‌ڕێگه‌ی چه‌كێكی نوێی ته‌كنه‌لۆجی و چه‌ند كامێرایه‌ك كه‌ له‌ ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ كاری پێده‌كرێت له‌گه‌ڵ ڕۆبۆت ئه‌نجامدراوه‌.

ڕۆژنامە ئەمریكییەكە ڕوونیكردووەتەوە، تیمه‌كه‌ی دەزگای موسادی سەربە ئیسرائیل له‌ ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ به‌دووری هه‌زاران میل له‌ ڕێگه‌ی كامێراوه‌ چاودێریی شوێنه‌كه‌ی فه‌خریزاده‌ی كردووه‌، دواتریش لە ‌ڕێگه‌ی ڕۆبۆتێكه‌وه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلێكەوە ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێكردووە‌ كوژراوه‌.

باسی لەوەشكردووە، بەرپرسە ئێرانییەكە‌ پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی به‌رپرسانی باڵای ئێران، زۆربەی كات به‌ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆی گه‌شتی كردووه‌ به‌بێ پاسه‌وان و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا بووه‌.

ڕۆژی 27ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2020 میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، موحسین فه‌خریزاده‌، زانا و به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌ كرده‌وه‌یه‌كی تێرۆریستیدا له‌ ده‌ماوه‌ندی سه‌ر به‌ تارانی پایته‌ختی ئێران تێرۆركراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: پێزانینم ئاڕاستەی بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ پەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال ئاماژە بەوە دەكات،…
زیاتر ببینە

دوای هێرشەکەی سەر هەولێر ئیسرائیل زانیاریی نوێ لەبارەی درۆنی ئێرانییەوە ئاشکرادەکات

دوای بەکارهێنانی درۆنی بۆمبڕێژکراو لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرایدەکات، ئێران لە شاری کاشانی نزیک ئەسفەهان…
Total
0
Share