پێکدادان لەنێوان گەریلا و سوپای پاسداران ڕوویداوە

دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە پێکدادانێکی چەکداریدا لە سنوری هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون و دوو گەریلاش بەدیلگیراون.

پێکدادانە چەکدارییەکە لەنێوان گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی “پژاک” و هێزەکانی پاسەوانی سنور لە ناوچەی “خنێرە” ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەکان لەو پێکدادانەدا دوو گەریلا دەستگیرکراون، ئەگەرچی ئەم هەواڵە لەلایەن “پژاک”ەکەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

لە پێکدادانەکەدا سوپای پاسداران دوو کوژراویان هەبووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانەتەوە، لەگەڵ ئەوەش دوو گەریلا دەستگیرکراوەکە ڕەوانەی زیندانی ورمێ کراون.

ئەم پێکدادانە لەدوای هەڕەشەکانی سوپای پاسدارانی ئیسلامیی ئێران دێت، کە ڕایگەیاندبوو، “سنورەکان لەگەڵ هەرێم نائارامن و هەوڵی گەڕانەوەی ئارامی بۆ ئەو ناوچانە دەدەن”.

هاوکات دوای سێ ڕۆژ لە هەڕەشەکردن لە حزبەکانی ڕۆژهەڵات بۆ ماوەی هەفتەیەک سوپای پاسداران خاکی هەرێمی کوردستانی بۆردومانکرد و حزبەکانیش دەڵێن بۆردومانەکان جگە لە زیانگەیاندن بە سروشتی ناوچەکە زیانی گیانی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناڕەزایی دانیشتووانی گەڕەكێكی هەولێر گەیشتە هێنانەدەرەوەی منداڵان لە قوتابخانە

دانیشتووانی گەڕەکێکی هەولێر بەهۆی کەمیی خزمەتگوزارییەوە گردبوونەوە و وەك ناڕەزایەتییەكیش منداڵەكانیان لە قوتابخانە هێنایە دەرەوە. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە،…
Total
0
Share