فاتی بەرامبەر لیڤانتی دەگەڕێتەوە

ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی کۆتا ساتەکانی قۆناغی چارەسەربوون لە پێکان تێدەپەڕێنێت و بەرامبەر لیڤانتی دەگەڕێتەوە.

ئەستێرە هەڵکشاوەکەی یانەی بەرشلۆنە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا، لە مانگی تشرینی دووەمی 2020ــەوە دوورکەوتەوە و تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بەشداری ڕووبەڕووبوونەوەکانی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئانسو فاتی سبەینێ یەکشەممە بۆ ماوەی 20 خولەک لەلایەن ستافی پزیشکیی یانە کەتەلۆنییەکەوە گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرسێندراوە بەشداریبکات.

ڕێڕەوی چارەسەربوونی یاریزانەکە بەشێوەیەکی هەرەمییە (لە کەمەوە بۆ زۆر)، پاشان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی بەنفیکا 60 خولەک دەتوانێت بەشداریبکات.

ئەستێرە ڕەشئەسمەرەکەی بارسا لە تشرینی دووەمی 2020ــەوە هیچ یارییەکی ئەنجامنەداوە و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ناتوانێت بەرامبەر غەڕناتە و قادیش بەشداریبکات.

بابەتی پێشتر

مێسی لە پاریس چەند بەدەستدەهێنێت؟ ژمارەی خەیاڵی بڵاوکرایەوە..

بابەتی دواتر

گۆگڵ نەخشەی عێراق و کوردستانی نوێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share