کام هەڵبژاردە لە مۆندیال جێگەی ئیکوادۆر دەگرێتەوە؟

ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر لە مۆندیالی 2022 بەهێزن، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک لە وڵاتانی باکووری ئەفریقا یان چیلی جێگەی ئەو هەڵبژاردەیە بگرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی، لە ئەگەری دوورخستنەوەی هەڵبژاردەی ئیکوادۆردا، یەکێک لە هەڵبژاردەکانی باکووری ئەفریقا کە پێکهاتوون لە جەزائیر و میسڕ، یاخود هەڵبژاردەیەکی ئەمریکای لاتین لە پێش هەمووانەوە هەڵبژاردەی چیلی چانسی جێگرتنەوەی هەڵبژرادە سزادراوەکەیان هەیە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ تۆمارێکی دەنگیی کاتسێلۆی یاریزانی ئیکوادۆری بڵاوکردووەتەوە، تێیدا دەڵێت، خەڵکی کۆڵۆمبیایە و بە بەڵگەنامەی ساختە کردوویانە بە ئیکوادۆری تاوەکو بلە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشووردا بەشداری بکات.

ئەگەر ئەم کەیسە لەلایەن دادگای باڵای وەرزشییەوە یەکلایی بکرێتەوە، ئیکوادۆر کە سەرکەوتووە بۆ مۆندیال، ڕاستەوخۆ دووردەخرێتەوە و هەڵبژاردەیەکی دیکە جێگەی دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ (87)دا گۆڵی بردنه‌وه‌ی له‌ ئالاڤێس کرد

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌یه‌کی زه‌حمه‌تی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا،…
Total
0
Share