ماكرۆن كوژرانی سەركردەی داعشی لە ئەفریقا ڕاگەیاند

سەرۆكی فەرەنسا كوژرانی سەركردەی ڕێكخراوی داعشی لە ئەفریقا لەلایەن هێزەكانی وڵاتەكەیەوە ڕاگەیاند.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاندووە، “عەدنان ئەبو وەلید سەحراوی” سەركردەی ڕێكخراوی داعش لەلایەن هێزەكانی فەرەنساوە لە بیابانی گەورە كوژراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، “ئۆپراسیۆنەكە بەسەركەوتویی لە كەناراوەكانی خۆرئاوای ئەفریقا ئەنجامدراوە، بەبێئەوەی هیچ زیانێك بەر هێزەكانمان بكەوێت و ئەوروپی و ئەمریكییەكانیش لە ئۆپراسیۆنەكەدا لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵمان”.

عەدنان ئەبو وەلید سەحراوی كێیە؟

 

عەدنان ئەبو وەلید سەحراوی، لەبنەڕەتدا خەڵكی مەغریبە، لەساڵانی ڕابردوو سەركردەی گروپێكی سەربە ڕێكخراوی قاعیدە بوو لە باكووری ئەفریقا و كۆنترۆڵی بەشێك لە وڵاتی مالی كردبوو.

لەساڵی 2015دا ناوی بزوتنەوەكەی گۆڕی بۆ “داعش لەبیابانی گەورە” لە خۆرئاوای ئەفریقا و لە سنوورەكانی نێوان وڵاتانی مالی، بۆركینافاسۆ و نێجیریا بوو.

لە ساڵانی 2018 و 2019شدا ئەمریكا بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری وەكو پاداشت دیاریكردبوو بۆ هەركەسێك زانیاری لەبارەی شوێنەكەیەوە بدات.

بابەتی پێشتر

كۆریا هەڵدانی موشەكی لەسەر شەمەندەفەر تاقیكردەوە

بابەتی دواتر

مانگی داهاتوو كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا

نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە، نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل…
Total
0
Share