ژمارەیەك ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوە دەكەن بەهۆی ڕووداوەكانی ئەفغانستانەوە.
لە كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێس سەرۆك و دوو ئەندامی لیژنەكە ڕایانگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئیدارەكەی بایدن ڕێگەیان بە تاڵیبان داوە كە ئەفغانستان كۆنترۆڵبكات و ئەو ڕووداوانە درووستبوون، پێویستە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوە دەستلەكاربكێشێتەوە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، كۆنترۆڵكردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە بووەتە پەناگەیەكی ئارام بۆ تیرۆرستان.
سەرۆك و دوو ئەندامەكەی لیژنەكە كە ئەندامی كۆنگرێسن پێشیانوایە، “وەزیری دەرەوە مامەڵەیەكی شكستخواردووی لەگەڵ كشانەوەی سەربازیی ئەمریكا كردووە لە ئەفغانستان”.
نزیكەی مانگێكە سوپای ئەمریكا لە ئەفغانستان كشاوەتەوە و تەواوی وڵاتەكەش لەلایەن تاڵیبانەوە كۆنترۆڵكراوە و لەچەند ڕۆژی ڕابردووش حكومەتی نوێی ڕاگەیاند.