ئەمریکا بەکارهێنانی رەنگی سوور لە خۆراک و دەرماندا قەدەغەدەکات

دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا رایانگەیاند، بەکارهێنانی بۆیەی سووریان لە خۆراک و دەرماندا قەدەغەکردووە، ئەوەش لەبەر ئەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات.

بۆیاخێکی دەستکرد بە ناوی ئێریترۆسین، کە لە ئەوروپا بە E127 و لە ئەمریکای باکوور بە Red 3 ناسراوە، بەکاردێت بۆ پێدانی رەنگێکی پەمەیی سووک بۆ سوور لە خۆراک یان کەپسولی دەرمان بەکاردەهێندرێت، دەرکەوتووە ئەو بۆیاخە لە نەوتەوە دەرهێندراوە.

ماددەکە لە نزیکەی سێ هەزار بەرهەمی خۆراکیدا دۆزراوەتەوە کە تائێستا لە ئەمریکا فرۆشراون، بەپێی داتابەیسی گروپی کاری ژینگەیی، کە بریتین لە شیرینی، میوەی قوتوو، خواردنەوە و تەنانەت جێگرەوەی گۆشتی بەراز کە لەسەر بنەمای رووەکی درووستکراون.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا لە بەڵگەنامەیەکی رەسمیدا دەڵێت،”رێگەپێدانی بەکارهێنانی Red 3 لە خۆراک و بەرهەمە دەرمانییەکاندا هەڵدەوەشێندرێتەوە”.

بۆیاخەکە لە سەرەتادا رەزامەندی لەسەر نەبووە بۆ بەکارهێنان لە کەرەستەی جوانکاری و ئەو دەرمانانەی راستەوخۆ لەسەر پێست دەدرێن لە ئەمریکا لە ساڵی 1990ەوە بەهۆی مەترسیی کاردانەوەی هەستیاری و گومان لەسەر کاریگەریی شێرپەنجەیی، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە دەبێتە هۆی شێرپەنجە لە مێشوولەدا.

لە شوێنەکانی دیکەی جیهان چەند وڵاتێک بە تایبەتی لەناو یەکێتیی ئەوروپا سنووردارکردنی توند بۆ بەکارهێنانیان دەسەپێنن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایانی کەشوهەوا: هەردوو دوورگەی ماڵدیڤ و کیریباتی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

زانایانی کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لەوەی کە دوورگەکانی کیریباتی و ماڵدیڤ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە. ئەلێکسی کۆکۆرین،…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ ئـ.ـێران ڕەنگە قسە لەسەر سووککردنی سزاکان بکەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە یەکەم لێدواندا لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە لەگەڵ ئـ.ـێران ڕایگەیاند، ئەمریکا…
Total
0
Share