نێردەى تايبەتى ئەمريكا و نوێنەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش واز لە ئەرکەکەی دەهێنێت

مایک پۆمەپەیۆ، وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا، ڕايگەياند کە جێمس جێفرى، نێردەى تايبەتى ئەمريكا بۆ سوريا و نوێنەرى هاوپەيمانیی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەى داعش، لەم مانگەدا خانەنشين دەبێت و ئەركەكەى جێدەهێڵێت.

پۆمپەيۆ، لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “جێفرى، كە نزيكەى دوو ساڵە وەكو نێردەى تايبەتى ئەمريكا بۆ سوريا و نوێنەرى هاوپەيمانیی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەى داعشە، ئەم مانگە وەك خانەنشین ئەركەكەى جێدەهێڵێت”.

مايك پۆمپەيۆ، ئاماژەى بەوە كرد كە جێفرى، سەركەوتنى گرنگى بەدەستهێناوە لە دۆزينەوە چارەسەرى سياسى بۆ قەيرانى سوريا و سەركەوتن بەسەر داعشدا و وتى، “جێفرى، پاڵپشتى وتووێژەكانى جێگرى سەرۆك پێنس و من كە لە مانگى تشرينى يەكەمى 2019دا بۆ بەرپاكردنى ئاگربەست لە نێوان هێزەكانى سورياى ديموكرات و توركيا ئەنجامماندابوو كرد”.

پۆمپەيۆ، ئەوەشى ڕاگەياند كە لە ئێستادا جێگرى ڕاوێژكارى وەزارەتى دەرەوە و باڵيۆزى تايبەتى سوريا جۆيل ڕايبۆرن، ئەركى نێردراوى تايبەتى ئەمريكا بۆ سورياى لە ئەستۆ گرتووە.

مايك پۆمپەيۆ، ئاشكراشيكرد كە بۆ ئەركى نوێنەرى هاوپەيمانیی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەى داعشيش، بەرپرسى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر لە وەزارەتى دەرەوە ناسان ئەى سالێس دەستنيشانكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: هیچ وڵاتێک ناتوانێت باج لەسەر تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دابنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند، هیچ وڵاتێک ناتوانێت باج لەسەر تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دابنێت. مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری…
Total
0
Share