بەستنی ماسك لە قوتابخانەكان كرایە ناچاری

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بەستنی ماسك لە قوتابخانەكان بكاتە ناچاری، بۆ خۆڤاكسینكردنی مامۆستایان و دەستەی كارگێڕیی قوتابخانەكانیش داوای بەرنامەیەكی كاراتر دەكات.

وەزارەتەكە لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی كردووە، داوا لەسەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران دەکات لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەکانی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن لەوانەش وەرگرتنی ڤاکسین و بەستنی ماسک .

بەپێی بڕیارەكان، بەستنی ماسک لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەیی لەناوەندەکانی خوێندن ناچارییە و ئەوانەی پابەند نەبن دەسەڵات دەدرێتە بە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا بۆگرتەبەری ڕێكاری كارگێڕی پێویست.

لەیەكێكی دیكەی خاڵەكان هاتووە، وەزارەتی پەروەردە لەهەنگاوی یەکەمدا بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا بڕیاردراوە بە دابینکردنی دوو ملیۆن و 500 هەزار ماسک و 50 هەزار پاککەرەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن،

هەروەها داواش دەكات مامۆستایان و خوێندکاران پابەندی خۆ ڤاكسینكردن بن.

دەقی بڕیارەكان:

بابەتی پێشتر

هەولێر.. ڕێوڕەسمی دیاریكردنی 122ـەمین پاتریاركی كڵێسای ڕۆژهەڵاتی ئاشوورییەكان بەڕێوەچوو

بابەتی دواتر

سلێمانی.. تۆمەتبارێك كە بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەكی دابوو دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share