ئۆتۆمبێلێک لە دایکێک و دوو کچەكەی دا و هەرسێکیان مردن

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر ڕێگای سەرەکیی هەولێر – مەخمور ئۆتۆمبێلێک لە سێ کەسی داوە و کوشتوونی، کە دایکێک و دوو کچەکەی بوون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، “لەسەر ڕێگای سەرەکیی هەولێر – مەخمو، لەنزیک گردی پیرداود، ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو سێ کەسی شێلا کە دایکێک و دوو کچ بوون و هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە، دوای ڕووداوەکەش شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕایکردووە”.

شایەتحاڵانی ڕووداوەکە ئاشكرایدەکەن، دوو ئۆتۆمبێل پێشبڕکێیان کردووە و یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان خۆی کێشاوە بەو سێ کەسەدا.

ڕوونیدەكەنەوە، بەهۆی ئەوەی شوێنی ڕووداوەکە دووربووە لە بنکەی تەندروستییەوە، تیمەکانی فریاکەوتن درەنگ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەرۆكانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەكاتەوە كە مامەڵەیان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردووە بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەرۆِكانیان. بەپێی…
Total
0
Share