بنزیمه‌ به‌ هاتریکی بێرنابیۆ سێ ڕیکۆردی تۆمارکرد

هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسیی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، که‌ریم بنزیمه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ ئاستێکی به‌رزی پێشکه‌شکرد.

“بێنز” توانی “هاتریک” به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌کانی ڤیگۆ تۆماربکات، سه‌رنجی میدیاکانی ئه‌وروپای به‌لای خۆیدا ڕاکێشا، له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی “ئه‌ی ئێس”ی ئیسپانی نووسیویه‌تی: بنزیمه‌ سێ ڕیکۆردی تۆقێنه‌ری تۆمارکرد، که‌ په‌یامن بۆ سه‌رجه‌م ڕکابه‌رانی ڕیاڵ مه‌درید له‌ خوله‌ ناوخۆیی و ئه‌وروپییه‌کان.

https://streamable.com/upca7j

ڕیکۆرده‌کان کامانه‌ بوون؟

به‌هۆی تۆمارکردنی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ، که‌ریمی فه‌ره‌نسی ئه‌م ڕیکۆردانه‌ی تۆمارکرد:

  • به‌ تۆمارکردنی پێنج گۆڵ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی گۆڵکارانی لالیگای گرته‌وه‌، گۆڵێک پێش ڤینیسیۆز جونیۆر و میکێل ئۆیارزابال که‌وت.

 

  • سه‌رکه‌وت بۆ‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گۆڵکارانی خوله‌کانی ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجی هێرشبه‌ری بوروسیا دۆرتمۆند هاوتابووه‌وه‌، ته‌نها ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبه‌ری بایرن میونشن پێشیکه‌وتووه‌ به‌ تۆمارکردنی شه‌ش گۆڵ.

 

  • بووه‌ دووه‌م یاریزان له‌مێژووی ڕیاڵ مه‌درید، که‌ له‌ چوار هه‌فته‌ی لالیگا به‌شداری له‌ تۆمارکردنی نۆ گۆڵدا کردووه (پێنج گۆڵی تۆمارکردووه‌ و چوار گۆڵی ڕه‌خساندووه‌)‌، ئه‌م ڕیکۆرده‌ له‌ وه‌رزی 2014-2015 له‌لایه‌ن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوه‌ تۆمارکراوه‌ و تاوه‌کو ئێستا هیچ یاریزانێکی دیکه‌ی شاهانه‌ نه‌یتوانیوه‌ بیشکێنێت.
بابەتی پێشتر

ژمارەیەك ئەفسەری سەربازی بەهۆی بەشداریكردنیان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دەستبەسەركران

بابەتی دواتر

تەنها قۆناغەكانی 8 و 9 بە وانەكانی ساڵی ڕابردوودا دەچنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share